بابه‌ته‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان | بابه‌ته‌كانی حه‌ج و عومره‌ كردن
چاپكردن  بۆ براده‌ره‌كه‌ت ڕه‌وان بكه‌ نامه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار سه‌رنج بنێره‌ پیشاندانی سه‌رنجه‌كان راكێشانی كۆد
فرۆشتنی كامیره‌ی وێنه‌گرتن‌ به‌كه‌سێك به‌كاری بهێنی له وێنه‌گرتنی ‌حه‌رامدا
فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
    ناونیشان: فرۆشتنی كامیره‌ی وێنه‌گرتن‌ به‌كه‌سێك به‌كاری بهێنی له وێنه‌گرتنی ‌حه‌رامدا
    زمان: كوردی
    مێژوی زیادكردن: Apr 03,2009
    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز
    پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئه‌لئیسلام وه‌ڵام و پرسیار ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:"پیاوه‌كه‌م كامیره‌ی ‌دیجیتاڵ ده‌فرۆشێت به‌هه‌ندێك له‌و كه‌سانه ‌كه ‌وێنه‌ی رووتی پێ ده‌گرن، ئایه ‌ڕه‌وایه ‌بۆی كامیره ‌بفرۆشێته ‌ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌، له‌كاتێكدا كه‌ده‌زانێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ‌پیسه‌ به‌كاریدێنن؟ ‌".
    چه‌ند جار بینراوه‌: 530

 

فرۆشتنی كامیره‌ی وێنه‌گرتن‌ به‌كه‌سێك به‌كاری بهێنی له وێنه‌گرتنی ‌حه‌رامدا

 

 

 

پرسیار: پیاوه‌كه‌م كامیره‌ی ‌دیجیتاڵ ده‌فرۆشێت به‌هه‌ندێك له‌و كه‌سانه ‌كه ‌وێنه‌ی رووتی پێ ده‌گرن، ئایه ‌ڕه‌وایه ‌بۆی كامیره ‌بفرۆشێته ‌ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌، له‌كاتێكدا كه‌ده‌زانێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ‌پیسه‌ به‌كاریدێنن؟

وه‌ڵام: الحمد لله

هه‌رشتێك به‌كار بهێنرێت له‌حه‌رامدا ڕه‌وانیه‌ بفرۆشرێت، یان گومان بكرێت ئه‌و كامیره‌یه ‌‌بۆ وێنه‌گرتنی حه‌رام به‌كاربهێنرێت. خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت: ( ولا تعاونوا على الإثم والعدوان ) المائدة/2.

وه‌گومانی تێدانیه ‌كه‌وا گرتنی وێنه‌ی خراپ ده‌بێته‌ مایه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كامیرانه ‌ده‌فرۆشێت به‌ جۆره ‌كه‌سانه‌ بێ گومان یارمه‌تیان ده‌دات بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی، وه‌یارمه‌تی دان له‌سه‌ر حه‌رام حه‌رامه‌.

وه‌فرۆشتنی كامیره‌ی دیجیتاڵ به‌كه‌سێك وێنه‌ی شتی چاكی پێ بگرێت وه‌كو وتاره ‌ئیسلامیه‌كان ووتاری هه‌ینی ودار ودرره‌خت وده‌ریا، ئه‌مه ‌كارێكی چاكه‌‌، وه‌ده‌بێت بازرگانی موسڵمان له‌ خوای گه‌وره ‌بترسێت وشتێك نه‌فرۆشێت زیانی تێدا بێت بۆ موسڵمانان ، وه‌نابێت ته‌نها مه‌به‌ستی په‌یدا كردنی پاره‌بێت ئه‌گه‌ر چیش له‌ڕێگای حه‌رامه‌وه‌بێت، وه‌بێ گومان ئه‌وه‌ی له‌خوا بترسێت خوای گه‌وره‌ ده‌رگای خێری لێ ده‌كاته‌وه‌، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِب ) الطلاق/ 2-3  . والله أعلم .

Go to the Top