بابه‌ته‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان | بابه‌ته‌كانی حه‌ج و عومره‌ كردن
چاپكردن  بۆ براده‌ره‌كه‌ت ڕه‌وان بكه‌ نامه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار سه‌رنج بنێره‌ پیشاندانی سه‌رنجه‌كان راكێشانی كۆد
حوكمی دوعا كردن له ‌منداڵان
فه‌تواكان كارتی بابه‌ت

 

حوكمی دوعا كردن له ‌منداڵان


 

 

پرسیار: ئایه‌ دوعا كردنی باوك و دایك له‌منداڵه‌كه‌یان گیرا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر باوكه‌كه ‌یان دایكه‌كه ‌له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بوون ومنداڵه‌كه‌شیان ‌له‌سه‌ر ڕاستی بوو؟

وه‌ڵام: الحمد لله

دوعاكردنی دایك و باوك گیرا نابێت ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر حه‌ق بوو وئه‌وانیش له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بوون، وه‌خوای گه‌وره ‌دوعایان قه‌بوڵ ناكات، چونكه ‌بێ گوێی ویاخی بونی منداڵه‌كه ‌بۆ دایك وباوكی له‌كاتێكدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵنه‌سێت به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان یان كه‌مته‌رخه‌می بكات له‌جێبه‌جێكردنی مافه‌كانیان ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانی باوك بۆ منداڵه‌كه‌ی یان قه‌ده‌غه‌كردنی له‌شتێك هیچ به‌رژه‌وه‌ندێكی تێدانه‌بێت ‌بۆ منداڵه‌كه‌ی، ئه‌وه ‌له‌م حاڵه‌ته‌دا منداڵه‌كه ‌ده‌توانێت ئه‌و فه‌رمانه‌ قه‌بوڵ نه‌كات، وه‌كو وتنی باوك به‌منداڵه‌كه‌ی: خێزانه‌كه‌ت ته‌ڵاق بده ‌به‌بێ هۆ، ئا ‌له‌م حاڵه‌ته‌دا منداڵه‌كه ‌ده‌توانێت بێ گوێی دایك و باوكی بكات، وه‌گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنی منداڵه‌كه‌ش ‌پێی ناوترێت یاخی بو( عقوقا )، وه‌ئه‌گه‌ر دوعاشی لێ بكه‌ن ئه‌وه‌ منداڵه‌كه ‌گوناه بار نابێت و‌هیچی له‌سه‌ر نیه‌ إن شاء الله والله أعلم .

 

له ‌فه‌تواكانی شێخ عبد الله بن حميد رحمه الله لاپه‌ڕه٣٠

لینكه‌ هاوبه‌شه‌كان
    وتاره‌كان ئاداب وڕه‌وشته‌كانی نزا وپاڕانه‌وه‌ ( لینكی په‌یوه‌ندیدار ) - ( كوردی )
Go to the Top