بابه‌ته‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان | بابه‌ته‌كانی حه‌ج و عومره‌ كردن
چاپكردن  بۆ براده‌ره‌كه‌ت ڕه‌وان بكه‌ نامه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار سه‌رنج بنێره‌ پیشاندانی سه‌رنجه‌كان راكێشانی كۆد
بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن
وتاره‌كان كارتی بابه‌ت
    ناونیشان: بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن
    زمان: كوردی
    مێژوی زیادكردن: Jun 06,2009
    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز
    هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ : 2
    پوخته‌یه‌ك: مەبەست لە بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن ئەوە یە کە کۆمپانیایەک یان بانکێک یان کەسێک هەستێت بە بەکرێدانی شتێک وەک ئۆتۆمبیل یان خانوو یان دوکان بە کەسێک يان لایەنێک بۆ ماوەیەکی دیاری کراو وو بە نرخێکی زانراو کە زۆر جار ئەو نرخە لە نرخی کرێی ئاسایی زیاترە ، بەمەرجێک ئەو شتە بکاتە موڵکی کرێچیەکە بە گرێبەستێکی تازەی بە موڵک کردن ، ئەگەر هاتوو ماوەی بەکرێدانەکە تەواو بوو و ئەویش سەرجەم کرێکانی دابوو بە خاوەن ماڵه‌کە .
    چه‌ند جار بینراوه‌: 347
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن.docبەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن
227 KB
بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن.docدابه‌زاندنی بابه‌ت: بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن.doc
2.
بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن.pdfبەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن
135.9 KB
بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن.pdfدابه‌زاندنی بابه‌ت: بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن.pdf

 

بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن

 

 

 

مەبەست لە بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن ئەوە یە کە کۆمپانیایەک یان بانکێک یان کەسێک هەستێت بە بەکرێدانی شتێک وەک ئۆتۆمبیل یان خانوو یان دوکان بە کەسێک يان لایەنێک بۆ ماوەیەکی دیاری کراو وو بە نرخێکی زانراو کە زۆر جار ئەو نرخە لە نرخی کرێی ئاسایی زیاترە ، بەمەرجێک ئەو شتە بکاتە موڵکی کرێچیە کە بە گرێبەستێکی تازەی بە موڵک کردن ، ئەگەر هاتوو ماوەی بەکرێدانەکە تەواو بوو و ئەویش سەرجەم کرێکانی دابوو بە خاوەن ماڵه‌کە .

ئەم مامەڵەیە لەڕوی مەبەست و ئاکامەکەیەوە لە کڕین بە قیست دەچێت ، بەڵام ئەوەیە لێرەدا ئەو شتەی کە گیراوە بەکرێ نابێتە موڵکی کەسی دووەم تا سەرجەم قیستی کرێکان نەدات ، بە پێچەوانەی کڕینی قیست کە لەگەڵ قبوڵ کردنی گرێبەستەکەو وەرگرتنی ماڵه‌کە دەبێتە موڵکی کەسی دووەم .

هەروەها لەڕووی پێکهاتەوە لەیەک ناچن ، چونکە ئەم مامەڵەیە لە دوو گرێبەستی سەربەخۆ ی جیاواز پێک دێت :

یە کەمیان گرێبەستی بەکرێدان کە لەسەرەتادا دەست پێ دەکات و دووەمیشیان گرێبەستی بە موڵک کردنی شتەکە یە پاش کۆتایی هاتنی ماوەی کرێکە ئەنجام دەدرێت .

لەم جۆرە مامەڵانەدا زانایان ڕای جیاوازیان هەیە سەبارەت بەدروستی و نادروستی ئەم گرێبەستانە ، بەتایبەتی دەربارەی ئەوەی ئایا دروستە بکرێتە مەرج لەسەر لایەنی دووەم کە نابێت شتەکە ببێتە موڵکی ئەو هەتا ئاخر قیستی کرێکە نەدات؟

بۆیە بەپێویستی دەزانم ڕای زانایان لەم مەسەلەیەدا بخەمە ڕوو ، چونکە ئەمە لایەنی هەرەسەرەکی مامەڵەی بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵککردنە :

ڕای یەکەم / جمهوری زانایان پێیان وایه‌ دروست نیە بکرێتە مەرج لەسەر لایەنی دووەم کە نابێت ئەو شتە ببێتە موڵکی هەتا ئاخر قیستی پارەکەی نەدات ، چونکە فرۆشتنی هەرشتێک واتە گوێزرانەوەی موڵکایه‌تی ئەوشتە لە فرۆشیارەوە( کەسی یەکەم ) بۆ کڕیار ( لایەنی دووەم ) .

ڕای دووەم / لە مەزهەبی مالیکی و حەنبەلی دا پێیان وایە دروستە بکرێتە مەرج لەسەر لایەنی دووەم کە نابێت ئەو شتە ببێتە موڵکی هەتا ئاخر قیستی پارەکەی نەدات ، چونکە ئەسڵ لە گرێبەست و مەرج دا حەڵاڵیە ( الاِِصل فی العقود والشروط الاباحة ) ، وە پێغەمبەر ( دروودی خودای لێبێت ) دەفەرموێت : " المسلمون عند شروطهم " .

هەروەها لەبەرئەوەی شتەکە لەم مامەڵەیەدا وەک ڕەهن وایە و موڵكیه‌تەکەی لەسەر لایه‌نی یەکەم دەمێنێت هەتا لایه‌نی دووەم تەواوی پارەی قیستی کرێکان تەواو تەسلیم دەکات .

هەروەها کۆ ڕ بەندی فیقهی ئیسلامی لە کوەیت لە 15/12/1988 ئەم جۆرە مامە ڵەیەی بە دروست زانی .

ئەگەر بێتو سەیری بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن بکەین هەندێ مەسەلەی تێدا دەبینین ئەویش :

1) بریتیه‌ لە کرینێکی بەقیست بەمەرجێک موڵكیه‌‌تی شتەکە نەگوازرێتەوە بۆ کەسی دووەم تا دواهەمین قیست تەسلیمی کەسی یەکەم ئەکات .

2) وەعدێکی واجبە لەسەر لایەنی یەکەم ( خاوەن شتەکە ) بەوەی کە ئەو شتە بەکرێ گیراوە بکاتە موڵکی ئەو کەسەی کە بەکرێی گرتووە دوای تەواوبونی وادەی کرێکە و تەسلیم کردنی تەواوی قیستی کرێکان .

3) بریتیه‌ لە گرێبەستی کرێ لەماوەی قیستەکاندا .

4) گرێدانی کرێ و فرۆشتن و وەعدە لە یەک گرێبەست دا .

 

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

Go to the Top