بابه‌ته‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان | بابه‌ته‌كانی حه‌ج و عومره‌ كردن
چاپكردن  بۆ براده‌ره‌كه‌ت ڕه‌وان بكه‌ نامه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار سه‌رنج بنێره‌ پیشاندانی سه‌رنجه‌كان راكێشانی كۆد
به‌كارهێنانی ( به‌خاخ ) په‌مپی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ له‌ ڕه‌مه‌زاندا
فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
    ناونیشان: به‌كارهێنانی ( به‌خاخ ) په‌مپی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ له‌ ڕه‌مه‌زاندا
    زمان: كوردی
    مێژوی زیادكردن: Aug 28,2009
    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز
    پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" له‌هه‌ندێك ده‌رمانخانه‌دا په‌مپی ( به‌خاخ ) هه‌یه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆشی ڕه‌بۆیان هه‌یه به‌كاری ده‌هێنن ئایا‌ ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌‌؟‌".
    چه‌ند جار بینراوه‌: 265

 

به‌كارهێنانی ( به‌خاخ ) په‌مپی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ له‌ ڕه‌مه‌زاندا

 

 

پرسیار :

له‌هه‌ندێك ده‌رمانخانه‌دا په‌مپی ( به‌خاخ ) هه‌یه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆشی ڕه‌بۆیان هه‌یه به‌كاری ده‌هێنن ئایا‌ ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌؟

وه‌ڵام :

به‌كارهێنانی ئه‌و په‌مپی ( به‌خاخ ) ه ‌بۆ ڕۆژووه‌وان جا ئه‌گه‌ر ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بێت یان غه‌یری ڕه‌مه‌زان هیچ قه‌یدی ناكات وڕۆژوو ناشكێنیت، چونكه ‌ئه‌و ماده‌یه‌ی كه‌تیایدایه‌ وبه‌كاری ده‌هێنیت ناگاته‌ناو ( معده ) گه‌ده‌وه‌، به‌ڵكو ده‌گاته ‌نێو بۆریه‌كانی هه‌وا وهه‌ناسه ‌وه‌رگرتن له‌سیه‌كاندا، كه‌به‌هۆیه‌وه ‌ئه‌و نه‌خۆشه‌به ئاسانی ده‌توانێت هه‌ناسه ‌وه‌ربگرێت وهه‌ناسه‌ش بداته‌وه‌، ئه‌مجا ئه‌و به‌خاخه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌خواردن و‌خواردنه‌وه‌ دانانرێت،‌نه‌خواردنه‌و نه‌خواردنه‌وه‌یه‌،‌وه‌ناچێته‌ناو گه‌ده‌شه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: كتابی چل و‌هه‌شت پرسیار له‌سه‌ر ڕۆژوو پرسیاری چل ویه‌ك .

لینكی په‌یوه‌ندیدار
Go to the Top