حوكمی چوونه لای خێزانه‌وه له ڕێی كۆمه‌وه
پرسیار :
وه‌ڵامم:
سه‌باره‌ت به‌به‌شی یه‌كه‌می پرسیاری ئه‌و برایه ئایا چوونه لای ئافره‌ت له‌ڕێی كۆمه‌وه مرۆڤی باوه‌ڕداری پێ گوناهبار ده‌بێت ؟
چوونه لای ئافره‌ت له ڕێی كۆمه‌وه ـ چ له كاتی سووری مانگانه‌ی ئافره‌ت یان له كاتێكی تر _ یه‌كێكه له‌كاره حه‌رامه‌كان و ئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردوه له‌ئه‌نجامدانی كارێكی له‌و شێوه‌یه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كێشه‌كه له گوناهـ وتاوانه گه‌وره‌كانه به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری خوا ( دردوی خوای له‌سه‌ر بێت ) نه‌فرینی كردوه له‌و كه‌سه‌ی كه كاری وا ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی : ( ملعون من أتى امرأة في دبرها ) { رواه الإمام أحمد 2/479 وهو في صحيح الجامع 5865 } واته: نه‌فرین كراوه له‌و كه‌سه‌ی كه‌له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه ده‌چێته لای ئافره‌تێك، هـــهروهها لـــهڕیوایهتی إبن مــاجهدا هاتووه كه‌پێغه‌مبه‌ر ( دردوی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌فه‌رموێت : (( لا ينظر الله لرجل جامع امرأته في دبرها ))
به‌ڵام زانایان ئه‌ڵێن : مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌نیه كه ئه‌و كه‌سه له ئیسلام ده‌رده‌چێت وبێ باوه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێی گه‌وره‌ی و قێزه‌ونی ئه‌و گوناهه‌یه، هه‌روه‌ك ئیمامی تورموذی له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی: " وإنما معنى هذا الحديث عند أهل العلم على التغليظ " واته: مانای فه‌رمووده‌كه لای زانایان ئه‌وه‌یه كه كارێكی له‌و شێوه‌یه تاوانی گه‌وره‌یه وحه‌رامه... وه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا ـ ژن و پێاوهكهش ـ ڕازی بوون ئه‌و كاره بكه‌ن ئه‌وه هه‌ر به حه‌رامی ده‌مێنێته‌وه؛ چونكه ڕازی بوون به كردنی حه‌رامێك نابێته حه‌ڵاڵ.
جا ئامۆژگاری ئه‌و برایه ئه‌كه‌ین كه ئه‌نجامدانی كارێكی له‌و شێویه گوناهی گه‌وره‌یه كه‌فاره‌ته‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ته‌وبه‌یه‌كی نهصوحی لێ بكرێت و جاریكی تریش نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری وزۆر ئیستغفار وداوای لێ‌خۆش بوون له‌په‌روه‌ردگار بكه‌یت،چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( مَنْ تَابَ مِنْ بَعْدِ ظُلْمِهِ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ اللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ)
وه‌سه‌باره‌ت به‌به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌شت: ئایا چوونه لای خێزان له ڕێی كۆمه‌وه ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت؟
ئه‌وه‌ی لای زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت وارد بووه ئه‌م كاره گوناهی زۆر گه‌وره‌یه‌و نابێته هۆی كه‌وتنی ته‌ڵاقی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردوه، چونكه حوكمێكی له‌و شێوه‌یه پێویستی به‌به‌ڵگه‌و ده‌لیل هه‌یه له‌قورئان وسوننه‌ت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه ئه‌وه بگه‌یه‌نێت كه‌چوونه لای خێزان له‌ڕێی كۆمه‌وه ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌كارێكی ئاسایی بێت هه‌روه‌ك له‌پێشه‌وه ووتمان گوناهی زۆر گه‌وره‌یه وته‌وبه‌ی نه‌صوح وخاوێنی ده‌وێت، تهوبهنهكردنیش له‌گوناهی گه‌وره سزاكه‌ی ئاگری دۆزه‌خه( خودا په‌نامان بدات ) .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره.
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوسه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .






