الحج والعمرة | مجموعة رمضانية
طباعة أرسل إلى صديق راسل المشرف أرسل تعليق استعراض التعليقات جلب كود html للصفحة
يختارون يوماً يتكلمون فيه عن النبي صلى الله عليه وسلم في المسجد ويسمونه مولداً
فتاوى بطاقة الصفحة
    الموضوع: يختارون يوماً يتكلمون فيه عن النبي صلى الله عليه وسلم في المسجد ويسمونه مولداً
    لغة المادة: كردي
    تأريخ الإضافة: Feb 25,2009
    نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه موقع الإسلام سؤال وجواب ، ونصه: « من المعروف أن الاحتفال بميلاد النبي بدعة ، لكن يقيم الكثيرون موالد لا لغرض الاحتفال بمولد النبي لكن للتعريف بالنبي وحياته وما إلى ذلك ، فإذا لم يتم إقامة هذا الحدث يوم مولد النبي فهل يكون حراماً أيضاً ؟...».
    مرات الاستعراض: 653
    رابط الوصول : http://www.islamhouse.com/tp/193537

 

رۆژێك هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌وه‌ی باسی پێغه‌مبه‌ری تێیدا بكه‌ن صلى الله عليه وسلم

له‌ ناو مزگه‌وتدا وناوی لێده‌نێن ( مه‌ولد )


 

 

پرسیار: زانراوه‌كه‌وا ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بیدعه‌یه‌، به‌ڵام خه‌ڵكانێك هه‌ن ( مه‌ولد ) ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها باسی ژیانی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن صلى الله عليه وسلم، نه‌ك ئاهه‌نگ گیران به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونیه‌وه، ئایه‌ ئه‌گه‌ر باسی ژیانی بكرێیت صلى الله عليه وسلم  له‌رۆژێك له‌رۆژه‌كان به‌بێ دیاری كردنی ئه‌و رۆژه ‌وناوی لێ بنێن ( مه‌ولد ) حه‌رامه‌؟وه‌ئایه ‌له‌ئاهه‌نگی ژن هێنان باسی پێغه‌مبه‌ر   صلى الله عليه وسلم   بكرێت و خواردن پێشكه‌ش به‌میوانه‌كان بكرێت وناوی لێبنێین ( مه‌ولد ) حه‌رامه‌؟وه‌ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك ساز بكرێت له‌مزگه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ری تێیدا بكرێت  صلى الله عليه وسلم  وخواردن پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان بكرێت، ئایه‌ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه ‌حه‌رامه‌؟

 

وه‌ڵام: الحمد لله

ڕه‌وا نیه ئاهه‌نگ بگێردرێت به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی هیچ كه‌سێك، نه‌بۆ پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام، نه‌بۆ كه‌سانی تریش، چونكه‌ هیچ شتێك له‌شه‌رعدا نه‌هاتوه ‌له‌م باره‌یه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌له‌غه‌یری موسڵمانانه‌وه ‌وه‌رگیراوه‌ .

وه‌مه‌به‌ست له‌ ئاهه‌نگ گیران به‌بۆنه‌ی مه‌ولده‌وه‌‌ : ئاهه‌نگ گیڕانه‌به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی كه‌سێك، وه‌كو ئاهه‌نگ گیڕان له رۆژی (‌١٢/ربیع الاول) كه‌ناسراوه‌به‌رۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر  صلى الله عليه وسلم   .

وه‌ده‌رباره‌ی باسی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم  وپێناسه‌كردنی وباسی سوننه‌ته‌كانی بكرێت، ئه‌مه‌كارێكی چاكه ‌له ‌هه‌موو كاتێكدا،وه ‌ئه‌م باس كردنه‌پێی ناوترێت ( مه‌ولد ) . هه‌روه‌ها ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی ژن هێنان پێی ناوترێت ( مه‌ولد ) ، به‌ڵام له‌هه‌ندێ وڵاتانی ئیسلامی وا باوه‌كه‌وا هه‌ر ئاهه‌نگێك ساز بكرێت به‌شێوه‌یكی شه‌رعی، كه‌وا گورانی وسه‌ما كردن وتێكه‌ڵاو بوونی ژن و پێاوی تێیدا نه‌بێت ناوی لێ ئه‌نێن ( مه‌ولد ).

وه‌ده‌ڵێن ( مه‌ولد ) ده‌كه‌ین له‌رۆژی ژن هێنان، یان له‌رۆژی خه‌ته‌نه‌كردنی منداڵ، وه‌له‌و رۆژه‌دا كه‌سانێك دێین بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری پێشكه‌ش به‌ئاما‌ده‌بوان بكه‌ن، یان قورئان بخوێنن... به‌نسبه‌ت ناوی‌( مه‌ولد ) هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نیه‌، وه‌كاریگه‌ری نابێت‌له‌سه‌ر حوكمه‌كه‌، بۆیه‌هیچی تێدا نیه‌ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئاهه‌نگ بگێڕن به‌بۆنه‌ی ژن هێنانه‌وه ‌وكه‌سێكیش بێت ئامۆژگاری پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان بكات وباسی ژیانی پێغه‌مبه‌ریان بۆ بكات ، ئه‌م كاره‌ڕه‌وایه‌و ناچێته‌بابی ئاهه‌نگ گیڕان به‌بۆنه‌ی مه‌ولده‌بیدعه‌كه‌وه‌.

وه‌ئاساییه ‌ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وتدا كۆبنه‌وه ‌وچالاكی ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌به‌ستی باس كردنی ژیانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، به‌بێ دیاری كردنی رۆژێكی تایبه‌ت ،وه‌كو رۆژی ( مه‌ولد ) یان رۆژی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان یان رۆژی ئیسرا و میعراج، وه‌ئاساییه ‌ئه‌گه‌ر خواردنیش پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان بكرێت، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌روون بكرێته‌وه‌ كه ‌ئه‌م كاره‌پێی ناوترێت ( مه‌ولد ) وحوكمی ئاهه‌نگ گێڕانی نیه‌به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی وا گومان نه‌به‌ن كه‌ئاهه‌نگیڕان به‌بۆنه‌ی مه‌ولده‌وه‌ڕه‌وایه‌.

داواكارین له‌خوای گه‌وره ‌موفه‌قتتان بكات بۆ كار كردن به‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وبڵاوی بكه‌نه‌وه ‌له‌ناو خه‌ڵكیدا.

والله أعلم .

موضوعات أخرى تشير إلى هذه الصفحة:
    تصنيف علمي ملف المولد النبوي ( روابط ذات صلة ) - ( عربي )
    كتب حكم الاحتفال بالمولد النبوي ( روابط ذات صلة ) - ( كردي )
Go to the Top