الحج والعمرة | مجموعة رمضانية
طباعة أرسل إلى صديق راسل المشرف أرسل تعليق استعراض التعليقات جلب كود html للصفحة
صفة الحج عن الغير ونوع النسك فيها
فتاوى بطاقة الصفحة

 

چۆنیه‌تی ئه‌و حه‌جه‌ی بۆ كه‌سی تر ئه‌كرێت له‌گه‌ڵ جۆری ( النسك ) ه‌كه‌ی

 

 

 

پرسیار : ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌له‌بری كه‌سێكی نه‌خۆش یان په‌ككه‌وته ‌یان مردوویه‌ك حه‌ج ده‌كات، ئایا چۆنیه‌تی ئه‌و حه‌جه ‌چۆنه ‌كه ‌ئه‌م كه‌سه ‌پێی هه‌ڵده‌سێت؟  وه‌ئایا پێویست ئه‌كات له‌سه‌ری كه‌حه‌جی ته‌مه‌توع یان ئیفراد یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت ؟

وه‌ڵام : ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌كراوه ‌به‌وه‌كیل بۆ به‌جێهێنانی حه‌ج بۆ كه‌سی تر ئه‌وه ‌به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ڵێت : ( لبیك اللهم عن فلان ) وه‌واجبه ‌له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ حه‌جی ته‌مه‌توعی بۆ بكات چونكه ‌ته‌مه‌توع باشترین جۆری ( النسك ) ه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه ‌هه‌ركه‌سێك كرا به‌وه‌كیل بۆ شتێك ده‌بێت كام شته ‌باشتره ‌ئه‌وه ‌ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌كردوویه‌تی به‌وه‌كیل، له‌كاتێكدا نه‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ڕایسپاردوه ‌بۆ حه‌ج كردنه‌كه ‌خۆی جۆری حه‌جه‌كه ‌دیاری بكات ( بۆ نموونه ‌ووتی من ده‌مه‌وێت حه‌جی ئیفرادم بۆ بكه‌یت یان هه‌رجۆرێكی تر ) له‌م كاته‌دا ده‌بیت له‌قسه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌رنه‌چێت، چونكه‌ كه‌سی وه‌كیل به‌متمانه‌پێكراوه ‌بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ واجبه ‌له‌سه‌ری كام شته ‌باشتره ‌ئه‌و هه‌ڵبژێرێت .

 

چاوپێكه‌وتنێكی كراوه ‌له‌گه‌ڵ شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) زنجیره‌ی 170 .

روابط ذات صلة
موضوعات أخرى تشير إلى هذه الصفحة
    مجموعة ملف أحكام الحج والعمرة ( روابط ذات صلة ) - ( عربي )
Go to the Top